به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە ئایندەدا ھاوکاری و پاڵپشتیان نەکات، ئۆپۆزسیۆنی سوریا بیر لە بژاردەی تر دەکاتەوەو لەوانەش، ھاوپەیمانی کردن لەگەڵ گروپە توندرەوەکان، بەتایبەت رێکخراوی قاعیدەی تیرۆریست.
رۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە: گروپ و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەبەردەم دووڕیانێکی مەترسیدارن، بەتایبەت پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپ لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا تەئکیدی کردبۆوە لەکاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی، ھەماھەنگیی لەگەڵ روسیاو دیمەشق دەکات بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە سوریادا، بۆئەو مەبەستەش، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن رەنگە بۆ قۆناغی داھاتوو ھاوپەیمانی لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان ئەنجام بدەن، ئەویش بە ئامانجی پارێزگاریکردن لەو ناوچانەی کە پێشتر کۆنتڕۆڵیان کردووە.
رۆژنامەکە ئەمریکییەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، گروپە توندڕەوەکانی ناوخۆی سوریا لەلایەن چەند وڵاتێکی کەنداو پڕچەک کراون و ھاوکاری سەربازییان بۆ رەوانە دەکرێت، ئەمەش یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ناچار دەکات لە ئایندەداو بەشێوەی ناڕاستەوخۆ، ھاوپەیمانی لەگەڵ ئەو گروپە توندڕەوانە ئەنجام بدات.
پێشترو لە چەندین بۆنەدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لەبارەی شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ قەرانی سوریا، رەخنەی لە ئیدارەی باراک ئۆباما گرتبوو، بەتایبەت لە مەسەلەی پڕچەککردنی چەند لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو تەنانەت لە رووبەڕووبوونەوەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ھیلاری کلنتنی کاندیدی دیموکراتەکان، باسی ئەم بابەتەی کردووە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست باسی لەوەشکردووە، چەند بەرپرسێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رەخنەیان لە ئیدارەی ئۆباما گرتووە کە وەک پێویست پرچەک نەکراون و تەنانەت لەماوەی ساڵانی رابردوو بەمەرج ھاوکاری سەربازیی کراون، کە ئەمەش ھۆکارێکی ترە بۆئەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەدوای ھاوپەیمانێکی نوێ بگەڕێت بۆ رووبەڕووبونەوەی سوپای بەشار ئەسەد و ھاوپەیمەکانی
٥ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٨
News ID: 796268
بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە ئایندەدا ھاوکاری و پاڵپشتیان نەکات، ئۆپۆزسیۆنی سوریا بیر لە بژاردەی تر دەکاتەوەو لەوانەش، ھاوپەیمانی کردن لەگەڵ گروپە توندرەوەکان، بەتایبەت رێکخراوی قاعیدەی تیرۆریست.